بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە چوار پارێزگادا بگاتە 50 پلەی گەرمی.
دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بۆ سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن،کە بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و کەربەلای پیرۆز و بابل 48 پلەو لە دەهۆک و سلێمانی 40 پلە و لە نەینەوا 44 پلە و لە کەرکوک 45 پلە و لە هەولێر 43 و لو سەلاحەددین و ئەنبار 46 پلەو لە دیالە 47 پلە و لە نەجەفی پیرۆز و دیوانیە و واست 49 پلەو و لە بەسرە و زیقار و موسەننا و میسان 50 پلە دەبێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باکور،هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی :- بۆ چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک لە ناوچەکانی باکور بەرزدەبێتەوە،بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور وەک رۆژانی پێشوو دەبن.
سەبارەت بەڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی پێنج شەممەش ،دەستەکە ڕوونیکردۆتەوە : کە ئاسمانی وڵات گەرم و ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.