وەزیری ناوخۆ تەرخانکردنی 750 پاسی بۆ گواستنەوەی زیارەتکەرانی چلە لە نێوان نەجەف و کەربەلای پیرۆز ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 17-08-2024, 21:28
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیرشەمەری" وەزیری ناوخۆ،تەرخانکردنی (750) ئۆتۆمبێلی لە فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان بۆ گواستنەوەی زیارەتکەران لە نێوان پارێزگاکانی نەجەفی پیرۆز  و کەربەلای پیرۆز ڕاگەیاند.
    وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ زیارەتکەرانی  چلە،سەردانی مەیدانی گواستنەوەی سەردانکەرانی نێوان پارێزگاکانی نەجەف پیرۆز  و کەربەلای پیرۆز کرد ،کە تیایدا (750) پاسی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان بۆ گواستنەوەی سەردانکەران لە نێوان هەردوو پارێزگای نەجەف و کەربەلایی پیرۆز تەرخانکراوە. 
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە وەزیری ناوخۆ  جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە بەتایبەت لە کاتی قەرەباڵغی کە دەبێت  هاوکاری تەواو لەگەڵ بەشە خزمەتگوزارییەکان بکرێت.
    لەدرێژەی  ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:- "شەمەری " سەردانی کارگە سەهۆڵی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی کرد، کە سەهۆڵ بەسەر کاروانەکان و دەستەکانی حوسێنی و هاووڵاتییاندا دابەش دەکات لە پارێزگای نەجەف لەکاتی مەراسیمی ماتەمگێرانی چلەدا.