سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە گواستنەوەی تەرمی هونەرمەند "حەمودی حارسی" لە هۆڵەندا بۆ عێراق

ناوخۆ
  • 17-08-2024, 21:14
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەڕۆكی ئەنجومەنی وەزیران،ڕێنماییدا بە گەڕاندنەوە تەڕمی هونەڕمەندی گەوره "حەمودی حارسی"لە هۆڵندا بۆ عێراق .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران پرسەو هاوخەمی خۆی دەربری بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی عێراقی "حەمودی حەریسی"
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ؛- سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا :- کە ڕۆیشتن و کۆچی یەکجاری ئەو هونەرمەندە عێراقیە  ئازارێکی زۆری پێبەخشین، کە پێگەو خۆشەویستی و کەسایەتیەکی ڕۆشنبیری گەورەی هەبوو لەنێو هونەر و خەڵکدا و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەی بەهونەر گەیاند.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- سودانی ڕێنمایداوە کە تەرمەکەی لە هۆڵەندا بگوازرێتەوە بۆ عێراق و  لە وڵاتەکەی خۆی کە عێراقە بە خاک بسپێردرێت.
    لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا "سەرۆک وەزیران " جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشی قووڵی خۆی بۆ بنەماڵەکەی و رۆشنبیران و هونەرمەندان و خۆشەویستانی کۆچکردوو دەربڕی و لەخوای گەورە داواکار بوو جێگای هونەرمەندی کۆچکردوو بەهەشت بێت.