بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە،سەندیکای هونەرمەندانی عێراق کۆچی دوایی هونەرمەند حەمودی حارسی" راگەیاند.
سەندیکای هونەرمەندان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ، ئەمرۆ شەممە ، کۆچی دوایی هونەرمەند "حەمودی حارسی" دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد.
سەندیکاکە وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- داواکارین لە خودای گەورە بەر ڕەحمەتی بەرفراوانی خۆی بخات و جێگای بەهەشت بێت و سێبوری بە خێزان و خۆشەویستانی و هونەرمەندان و هاوکارانی ببەخشێت.