بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،سەرۆکایەتی کۆمار نیازی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی ڕەشنووسی یاسای هەڵبژاردن ڕەتکردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- سەرۆکایەتی کۆمار ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لە هەندێک سۆشیال میدیاوە لە لایەن هەندێک کەسەوە سەبارەت بەنیازێکی سەرۆکایەتی کۆمار،بە ڕێککەوتن لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی،بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسایەک بۆ هەڵبژاردنەکان و هەموار کردنەوەی یاساکە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:-ئەو دەنگۆیانە هەڵبەستراوان و ڕەتدەکەینەوە ، هەروەها مەبەست لە دروستکردنی ئەو دەنگۆیانە دروستکردنی پشێوییە لە گۆڕەپانی سیاسیدا،بۆیە ناچار دەبین ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە لەسەر حیسابی تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئێمە رووبەرووی دادگایان دەکەینەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپاتی دەکاتەوە :- کە کاردەکەن بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکان لە نێوان لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسیدا،بە مەبەستی هەنگاونان بەرەو پێشەوە بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە لە بەرنامەکەی کاری حکومەتدایە.