بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،دووپاتیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ سەرجەم بوارەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، پێشوازی لە ژمارەیەک شێخی خێلەکانی "بەنی حەجیم " لە پارێزگای موسەننا کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانیان لە پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەش کردن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "سودانی"لە میانی دیدارێکدا،ئەو گرینگی یەی کە حکومەت بە خێڵەکانی دەدات لە پاڵپشتیکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی کاری دامەزراوەکانی دەوڵەت و هاوکاریکردنی دەزگا لێهاتووەکان لە جێبەجێکردنی یاسا و تەواوکردنی ئەرکەکانیان،هەروەك جەختی کردەوە لە پێویستی پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە بۆ پارێزگار پلانیان بۆ دانراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوە،کە بەرنامەی حکومەت گرنگی زۆری بە پرۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان داوە،وەك پێداویستییەکانی خەڵک لە پارێزگا و قەزاو ناحیەکام، و لە چوارچێوەی بەرنامەو ئەولەویاتەکانی حکومەت بەپێی پێویستی ڕاستەقینەی خزمەتگوزارییەکان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی"جەختی کردەوە،کە حکومەت بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ سەرجەم بوار و چالاکییەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەکان.