سەرۆک وەزیران: پارێزگاری سەڵاحەددین پێویستی بە هەوڵی زۆر هەیە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و دۆخی ئابووری شارەکە

ناوخۆ
  • 17-08-2024, 19:48
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند:- کە پارێزگای سەلاحەددین پێویستی بە هەوڵی زۆر و زیاتر هەیە بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری شارەکە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە"بەدر مەحمود فحل" پارێزگاری سەلاحەددین کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- "سودانی" کورتە باسێکی لەبارەی سروشتی پێشکەوتنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەشەپێدانی پارێزگاکە،و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی شارەکە و هاوڵاتیان،بەتایبەت ئەو پرۆژانەی کە حکومەت بەڵێنی جێبەجێکردنیانی داوە و  لە بەرنامە حکومیەکەی لە ئەولەویەتە سەرەتاییەکانە.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :-سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند:- کە پارێزگای "سەڵاحەددین" یەکەم پارێزگابوە لە دوای وەرگرتنی پۆستەکەی ، وەک سەرۆکوەزیران سەردانی کردوە، هەروەها پێویستی بە هەوڵ و کارکردن هەیە بۆ تەواوکردنی پڕۆژە گەورەکان لە پارێزگاکەدا، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری و دۆخی ئابووری شارەکە.