بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"ئیڤان فایق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند:- ڕاسپاردەکان ئاراستەی سەرۆک وەزیران دەکرێت بۆ بڕیاری پێویست لەبارەی کۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەکان لە هەولێر و دەهۆك،ڕاشیدەگەیەنێت کە پێدانی 4 ملیۆن دینار وەک هاوکاری بۆ گەڕاوەکان بەردەوامە،دووپاتیش دەکاتەوە کە هەڵمەتی گەڕانەوەی ئەو کەسانەی کە مەرجە ئەمنییەکان جێبەجێ دەکەن لە کەمپی هۆل لە سوریا بەردەوامە.
"جابرۆ " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:وەزارەت بەتەواوەتی کەمپی ئاوارەکانی لە پارێزگای سلێمانی داخست،ووتیشی :- لە ژێر ڕێنمایی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی هەولێر و دەهۆك پێکهێنراوە، هەروەك لیژنەکە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە و ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی بە تەواوی کۆتایی بە دۆسیەی کەمپەکان بهێنێت.
ڕوونیشیکردەوە :- کە هێشتا بڕی هاوکاری 4 ملیۆن دینارەکە بەردەوامە بۆ ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە.
سەبارەت بەو عێراقیانەی کە نیشتەجێی کەمپی هۆلن "وەزیری کۆچبەران" دووپاتی کردەوە کە وەزارەت تائێستا بەردەوامە لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و 170 خێزان بە 17 وەجبە گەڕێنرانراونەتەوە دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی ئەمنییان لەسەر کراوە و سەلمێندرا کە دەستیان لە تیرۆردا نییە،و لە ئێستادا لە سەنتەری چاکسازی دەروونین، بۆ مەبەستی چارەسەی دەروونی بۆ جارێکی تر گەراندنەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی و تێکەڵکردنەوەیان بەکۆمەڵگا .