بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ژینگە بەرنامەیەکی نوێ بە هەماهەنگی و پاڵپشتی دەزگا نێودەوڵەتییەکان ئاشکرادەکات،هەروەک نیازی خۆی بۆ ئامادەکردنی پلانێکی ستراتیژی نیشتمانی درێژخایەن دەخاتەروو بۆ گونجاندن لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا،کە پلانەکە ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت .
"یوسف مۆئیەد یوسف " بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گۆڕانی کەش وهەوا لە وەزارەتی ژینگە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:وەزارەتی ژینگە بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پرۆگرامی خۆراکی جیهانی،ستراتیژیەتێکی درێژخایەنی نیشتمانی ئامادە دەکات، کە پلانەکە لە ساڵی داهاتوو دەستپێدەکات و تا ساڵی 2035 درێژدەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند :- کە پلانەکە تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی زیادکردنی گونجانی عێراق لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش وهەوا و زیانەکانی، هەروەك یەکێکە لەو کەرتە گرنگانەی کە تیشکی دەخاتەسەر زیادکردنی کشتوکاڵە لە ناوچە گوندنشینەکان و ئەهوارەکان، کە پلان و ستراتیژی پێویست بۆ پشتگیریکردنی ئەم ئەبوارە پەرەی پێدەدرێت.
ووتیشی :- پڕۆژەیەک هەیە بۆ ئامادەکردنی پلانی گونجانی ناوخۆیی لە 6 پارێزگا،کە لەلایەن وەزارەتی ژینگەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی گرنگی بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بدرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی و بە هاوکاری حکومەتە ناوخۆییەکان دەبێت .
ئاماژەی بەوەشدا :- کە وەزارەت کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگارەکان ئەنجام دەدات بۆ دانانی ئەولەویاتێك لە چوارچێوەی پلانی حکومەتە خۆجێیەکان بۆ ئەوەی ئەو ئەولەویەتانە لەگەڵ ستراتیژییە نیشتمانییەکان لە بەغدا بگونجێت ،هەروەک جەختیشی کردەوە لە پشتیوانیکردنی ئەو بوارانەی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیانیان بەرکەوتووە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە پلانی نوێ تاقیکاری بە هەماهەنگی و پشتیوانی لەگەڵ ئاژانس و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا نێودەوڵەتییەکان لە ماوەی داهاتوودا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا یوسف مۆئیەد ووتیشی: زۆر پڕۆژەی پێشەنگ هەیە کە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP)و بەرنامەی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان(FAO) و دەزگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا (DEIZD) و ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەمریکا بۆ گەشەپێدان (USA)جێبەجێ دەکرێن.