بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،ڕێنمایدا بە پاراستنی سەرجەم ڕێگاوبانەکان کە دەچنەوە شاری کوفە و دابینکردنی پێداویستی بۆ زیارەتکەرانی چلە.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : لە درێژەی بەرنامەکانی حکومەت بۆ بەدواداچوون و دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ زیارەتکەران " عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،سەردانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کوفەی کرد لە نەجەفی پیرۆز.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- "شەمەری " بە ئامادەبوونی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە و سەرکردە ئەمنییەکان و ژمارەیەک ئەفسەر لە کۆبونەوەیەکدا جەختیکردەو،کە پێویستە ئەم بەڕێوبەرایەتییە ئەرکە پێسپێردراوەکانی بە تەواوی جێبەجێبکات لە بەدواداچوون بۆ هەموو کەسانی داواکراو، و ڕێگریکردن لە ڕوودانی تاوانی جیاجیا.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:- کۆبونەوەکە تیشکی خستەسەر سەردانەکەرانی چلە و لەو ڕوانگەیەشەوە وەزیری ناوخۆ ڕێنماییدا کە دەبێت ئاسایشی سەرجەم ئەو ڕێگاوبانانە دەستەبەر بکرێت کە دەچنەوە سەر شاری کوفە،هەروەها دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ زیارەتکەران، بەئامانجی سەرخستنی وەرزەی ئەمساڵی چلەکە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد