سەرۆك وەزیران: خواستی حکومەت پاڵپشتیکردنە لە تەواوی چالاکیە وەرزشیەکان عێراقدا

وەرزش
  • 17-08-2024, 18:46
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،ڕایگەیاند :- کە حکومەت پاڵپشتی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی تەواوی وەرزش لە عێراق دەکات. 
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران پێشوازی لە "زەید فارس سەلمان" سەرۆکی ناوەندی یەکلاکردنەوەی ناوبژیوانانی وەرزشی کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی دیدارەکەدا "سودانی"پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی ناوەندەکە و کارکردن لە بواری یەکلاکردنەوە و پرسە یاساییەکانی پەیوەست بە کاروباری وەرزشی، بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە وەرزشییەکان و پاراستنی مافی وەرزشوانانی دووپاتکردەوە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- سەرۆک وەزیرانی عێراق خواستی حکومەتی لەبارەی وەرزش روونکردەوە:- کە  پاڵپشتیکردنە لە  وەرزش و  چالاکییە جۆراوجۆرەکانی،کە دەبێتە هۆی پێشکەوتن و بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لە پاڵەوانیە نێودەوڵەتییەکاندا.