بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، تیمێكی نارد بۆ سەردانی هۆڕەكانی میسان بۆ دڵنیابوون لە مردنی ماسیییەكان و دانانی چارەسەرییەك.
سەرچاوەیەكی حكومی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : نووسینگەی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی تیمێكی بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری كاروباری كشتوكاڵی لە دەستەی ڕاوێژكاران و ئەندامێتی نوێنەرانی وەزارەتی كشتوكاڵی ناردووە و سەرچاوەكانی ئاو و لایەنە پەیوەندیدارەكان، و بە یاوەری بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی خۆراك و كشتوكاڵ (FAO) بۆ سەردانی هۆڕەكانی میسان و ئەنجامدانی پشكنین و لێكۆڵینەوە و لە مردنی ماسییەكان و دانانی چارەسەرەییەك بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی لە شوێنەكانی تر.
پێنجشەممەی ڕابردوو بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی میسان ڕێوشوێنەكانی حكومەتی بۆ پاراستنی سامانی ماسی و ئاژەڵ لە هۆڕەكان ڕاگەیاند.