دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سێ پارێزگا دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر و تیرۆریستێك دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 17-08-2024, 15:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر و تیرۆریستێكی لە سێ پارێزگای (ئەنبار، زیقار، و موسەننا) ڕاگەیاند.
    ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لە چوارچێوەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەهێشتنی بەڵای تیرۆر و ماددەی هۆشبەرەكان، پاڵەوانەكانمان توانیان  تیرۆرستێك دەستگیر بكەن لە پارێزگای ئەنبار.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا و بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارلێكەرە هزرییەكان لە پارێزگای زیقار و موسەننا توانییان دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لەو دوو پارێزگایە دەستگیربكەن.