قاهیرە - INA
ئەمڕۆ شەممە عەدنان سەراج ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری پەروەردە، پشتڕاستی كردەوە كە بزووتنەوەی دێدەوانی عێراق شایەتحاڵی پێشكەوتنێكی بەرجەستە بووە لەگەڵ گەڕانەوە بۆ بەشداریكردنی عەرەبی و نێودەوڵەتی، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەموو رێكخراوە حكومی وناحكومی دێدەوانی لەخۆدەگرێت .
سەراج بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لە میانی بەشداریكردنی شاندی عێراقی لە كۆنفرانسی جیهانی دێدەوانی كە ئەمڕۆ لە میسر بە بەشداری 170 وڵات بەڕێوەچوو، كە بە پاڵپشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەگرنگیدانی زۆرەوە و بە پاڵپشتیكردنی بزووتنەوەی دێدەوانی لە عێراق، دوای ماوەیەكی زۆر لە وەرین ودواكەوتنی چالاكییە جیهانی و نێودەوڵەتییەكان و بزووتنەوە نێودەوڵەتییەكان، بزووتنەوەی دێدەوانی لە ناوخۆی عێراق دەستیكرد بە گرتنەبەری تەوژمی تەواو، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمڕۆ بزووتنەوەی دێدەوانی عێراق پێشكەوتنی بەرجەستە كردووە لەگەڵ گەشەپێدانی ، بە گەڕانەوە بۆ بەشداریكردنی عەرەبی و نێودەوڵەتی و پێدانی رسوماتی دواكەتوو، دوای ئەوەی بە بارودۆخی هێزی زەبەلاحدا تێپەڕی كە ناوبانگەكەی لەكەدار كرد لە سەردەمی رژێمی گۆڕبەگۆڕ.
هەروەها وتی : سەرۆك وەزیران بڕیاریدا ئەم بزووتنەوە دێدەوانیە بگەڕێنێتەوە لەڕێگەی سەرپەرشتی فەرمانگەكەیەوە بۆ كاروباری پەروەردە، هەروەها بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ زیندووكردنەوەی كۆمەڵەی دێدەوانی عێراق، كە سەرجەم رێكخراوە حكومی و ناحكومی لەخۆدەگرێت لە ڕێكخراوە دێدەوانییەكان لە عێراق، ئاماژەیە بۆ ئەوە كرد پشتیوانی حكومەت لە ڕێگەی ڕێنمایی و بڕیارەكانەوە هاتووە گرنگە، لەوانە بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی دێدەوانی لە میسر، هەروەها ئامادەكاری بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی (گەنجان سەركردایەتی جیهان بكەن) بۆ ساڵی 2025
سەراج ئاماژەی بەوەدا كە ئامادەبوونی عێراق لەم كۆنفرانسەدا جیاواز بوو، و وەك پێشتر كاریگەر دەبێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم كۆنفرانسە زۆرێك لە ئامانجەكانی پێشكەشكردنی بزووتنەوەی دێدەوانی لەڕێگەی پشتیوانی و شارەزایی بەردەوامی باقی شاندە بەشداربووەكانی ئەم كۆنفرانسە بوو، جگە لەوەی عێراق دەكاتە ناوەندێك كەلێیەوە بتوانێت بەشداری لە لیژنەكانی كۆنفرانسە نێودەوڵەتییە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە لە لێواری پێشهاتێكی نوێداین لە عێراق بۆ دووبارە داڕشتنەوەی و بەرنامەدانان بۆ بزووتنەوەی دێدەوانی لە ڕێگەی كۆمەڵەی دێدەوانی عێراقەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاڵپشتییە گەورەیەی كە حكومەتی سەرۆك وەزیران بۆ ئەم بزووتنەوەیە دەیكات، جگە لەوەش بزووتنەوەی دێدەوانی پێویستی بە زیندووكردنەوەی ڕۆحی خۆی هەیە بە چاندنی بەرپرسیارێتی و كاری خۆبەخشانە لە ڕۆحی گەنجانی عێراقدا.