سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی شارەوانی بەغدا و پارێزگاكانی كرد بۆ یەكلاییكردنەوەی پڕۆژە هەڵواسراوەكانی قوتابخانەكان

سیاسی
  • 17-08-2024, 14:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەدشیاع سودانی سەرككۆی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی شارەوانی بەغدا وپارێزگاكانی كردبۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو پرۆژانەی هەڵواسراون بۆ دروستكردنی قوتابخانەكان یەكلایی بكرێتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی دووەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دروستكردنی قوتابخانە نمونەییەكانی كرد، كە تێیدا قۆناغەكانی جێبەجێكردن و تەواوكردنی بەدواداچوون و پێداچوونەوەیان بۆ كرا، لە چوارچێوەی هەڵوێستێكی گشتگیردا بۆ دروستكردنی قوتابخانەكان لە هەموو پارێزگاكاندا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆك وەزیران  كورتەیەكی لەبارەی باڵخانە تەواوكراوەكانی قوتابخانەكان دراوە، كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەیان 437 باڵەخانەی قوتابخانە بووە، لە كۆی گشتیی پڕۆژەكە، كە بریتییە لە دروستكردنی هەزار قوتابخانە لە پارێزگا جیاجیاكان، لەكاتێكدا ئەوانەی ماون ، لە كاتێكدا ئەو ژمارەیەی دەمێنێتەوە،لەماوەی مانگەكانی داهاتووی ئەمساڵ تەواو دەبێت.
    جەختیشی لەوە كردەوە : حكومەت هەنگاوی گرنگی ناوە لە دۆسیەی پەروەردەدا، جا چ لەسەر ئاستی ئامادەكردنی میلاك، یان دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی قوتابخانە، یان دابینكردنی ژێرخانی و بینای قوتابخانەكان، و بەشێوەیەكی هاوتەریب  كار لەسەر ئەم دۆسیە ئەنجامدەدرێت، لەڕێگەی پڕۆژەكانەوە لە سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، یان پڕۆژەی قوتابخانە چینییەكان، یان پڕۆژەی ژمارە یەك بۆ بینای قوتابخانەكان.
    سەرۆك وەزیران  ئاڕاستەی كرد : بۆ لابردنی ئاستەنگە كارگێڕی و ڕێكارەكانی بەردەم تەواوكردنی پڕۆژەكانی بیناسازی خوێندنگاكان، هەروەها بۆ شارەوانی بەغدا و سەرجەم پارێزگارەكان هەموو ئەو بابەتانە چارەسەر بكەن كە پەیوەستن بە كارپێكردنی قوتابخانە نوێیەكان، جا چ پەیوەست بە ڕێگاوبانەكانی بەستنەوەیانەوە بێت، یان ئاو و دابینكردنی كارەبا، هەروەها ڕێنماییشی كرد كە كۆبوونەوەی لیژنەكە لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا ئەنجام بدرێت. بۆ پێداچوونەوە بەو شتانەی كە لەم دۆسیە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەدا بەدەست هاتووە.