بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ جەختی لە بەكارهێنانی هەوڵە هەواڵگرییەكان كردەوە بۆ دابینكردنی كەشێكی سەلامەت بۆ سەردانیكاران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەركردنی سەردانیكارانی چلە، پێداچوونەوەی بە كارەكانی فەرمانگەكانی تایبەتمەند كرد لە فڕۆكەخانەی نەجەف ئەشرەف بە شێوەیەكی مەیدانی لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی كە گیراونەتەبەر بۆ پێشوازیكردن لە سەردانیكارانی قیبلەی ئازادەكان (قبلە الاحرار)، ئاماژە بەوە دەكات كە وەزیر گەشتێكی پشكنینی لە ناو فڕۆكەخانەی نەجەف ئەشرەف ئەنجامدا بۆ بەدواداچوون بۆ كارەكانی هەموو ئەو جومگەكانی فڕۆكەخانە.
وەزیر جەختی لەوە كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەردانیكاران و هەماهەنگی و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی ئەم بۆنەیە، جەختیكردەوە بەكارهێنانی هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەكان، دابینكردنی كەشێكی سەلامەت بۆ هەموو ئەوانەی دێنە پارێزگا، و ئاسانكردنی ڕێكارەكان بە مەبەستی بەدەستهێنانی نەرمی لە جوڵەكانیاندا.
شەمەری كۆمەڵێك ڕێنمایی بۆ خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و هەروەها بەشەكانی دیكە دەركرد بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی تەوژمی كاركردن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد