بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری ئاڕاستە كرد بۆ بە ئامانجگرتنی پڕۆژەی تەواوكار و فریاگوزاری، هاوكات جەختی لەسەر دەستنیشانكردنی زەوییە گونجاوەكان بۆ دروستكردنی بینای قوتابخانەكان كردەوە.
لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری كرد، كە تێیدا جێبەجێكردنی پڕۆژەی تەواوكار و فریاگوزاری لە بەغدا و پارێزگارەكان بۆ ساڵی 2024 بەدواداچوون كرا، جگە لە پێداچوونەوە بە پلانی چوارچێوەی گشتی بۆ پڕۆژەكانی تیمەكە لە ماوەی ساڵی 2025دا.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : گرنگی تیمەكە بە ئامانجگرتنی هەوڵەكانی ئەو پڕۆژانە كە ناچنە چوارچێوەی كاری وەزارەتەكان، پارێزگارەكان، یان فەرمانگەكانی شارەوانییەكان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی تێچوونەكان و دووركەوتنەوە لە سەریەككەوتنی ئەركەكانی نێوان دەزگا جێ بەجێكاران.
سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی كرد : بۆ دەستنیشانكردنی زەوی گونجاو بۆ دروستكردنی بینای قوتابخانەكان و تەواوكردنی ڕەزامەندییە ئسوڵییەكان و گواستنەوەیان بۆ سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، بۆ تەواوكردنیان بەپێی میكانیزمە پەسەندكراوەكان و كورتكردنەوەی كات و هەوڵەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگی بە ئامانجگرتنی ڕێگا سەرەكییەكان، پڕۆژەكانی ئاو، و ژێرخانی بە باشترین ڕێنمایی لە ڕێگای بەدەستهێنانی باشترین سوود لە چوارچێوەی تەرخانكردنی پەسەندكراودا، لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ گەیشتن بەو خزمەتگوزارییەی كە هاووڵاتی دەستی لێدەدات ، كە لە پێداویستییەكانی و بەكارهێنانی ڕۆژانەیدا ئەولەویەتێك پێكدەهێنێت.