بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باكوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەی باكوور، هەروەها نزیكە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.
رۆژی چوارشەممە كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.