بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەركردە و ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پیرۆزبایی لە سەرجەم سەركردە و ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان و لەسەروی هەمویانەوە لە مەسعود بارزانی كرد، بە بۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی رایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسعود بارزانی و ئەندامان و جەماوەری پارتەكە دەكەین بەبۆنەی 78 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەوەوە، هەورەها قوربانیدانی شەهیدانی پارتی لەپێناو ڕزگاربوون لەكۆت و زنجیری دیكتاتۆرییەت ، كە چرایەك بوون بۆ خەباتی حزبەكە و جەماوەری كورد بەبیر هێنایەوە.
وتیشی: لەم بۆنە نەمرەدا، ڕێز بۆ ئەو قوربانی و ئەزموونانەی پارتی داوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراق و چەسپاندنی سیستەمی دێموكراسی كە هێشتا پێویستی بەپشتیوانی سەرجەم پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق هەیە لەپێناو گەیشتن بە وڵاتێكی بەهێز كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاڵنگارییەكانی ناوخۆیی و دەرەكی هەبێت و ئاواتەكانی گەلی عێراق لەهەموو ڕوویەكەوە بەدیبهێنێت و ئامانجی هەمووان بەدیهێنانی سەقامگیری و سەروەری یاسا و دەستەبەركردنی مافی هاووڵاتیبوون و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە لەهەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا.