بەغداد - INA
ئەمرۆ هەینی، وەزیری داد خالید شوانی، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور میریانا سپولیاریچ، باسی لە چارەسەركردنی كێشەی ئەو منداڵە بیانیانە كرد كە هاوەڵی دایكیانن لە زیندانەكانی عێراق.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: خالید شوانی وەزیری داد و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور میریانا سپولیاریچ لە جنێڤی پایتەختی سویسرا كۆبونەوە و تیایدا كۆمەڵێك فایلی گرنگ گفتوگۆیان لەسەر كرا كە دیارترینیان كێشەی ئەو منداڵە بیانیانەی بوو كە هاوەڵی دایكیان دەكەن لە زیندانەكانی عێراق.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، لە میانی دیدارەكەدا، خالید شوانی جەختییكردەوە: لە گرنگی ڕۆڵی خاچی سوور لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پرسە هەستیارە مرۆییە، و وتیشی: پێویستە داوا لەو وڵاتانە بكرێت كە ئەم منداڵانە سەر بە خۆیانن بۆ وەرگرتن و گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەكانیان، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی مافەكانی مرۆڤ و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی یاسایی و مرۆیی ئەو منداڵانە.
لای خۆیەوە سپولیاریچ جەختی لە پابەندبوونی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور كردەوە بە هاوكاری لەم فایلەدا، و وتیشی: ئۆفیسی ناوچەیی ڕێكخراوەكە لە بەغدا ئاڕاستە دەكات بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ وەزارەتی داد بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە.
تەئكیدیشیكردەوە: لە گرنگی هاوكاری نێوان هەردوو لایەن لە چارەسەركردنی پرسە پەیوەندیدارەكان بەگوێرەی یاسا و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەكان، و بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی كە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەكات.