سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی

سیاسی
  • 16-08-2024, 19:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بەبۆنەی یادی 78 ساڵەی دامەزراندنی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بەبۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی.
    سەرۆك وەزیران لە بروسكەیەكی پیرۆزباییدا كە بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی ناردووە، تەئكیدیكردەوە: كە ئەم ساڵیادەیە لەگەڵ خۆیدا یادەوەری خەباتی پارتەكە لە دژی چەوساندنەوەی ڕژێمی دیكتاتۆری لەناوچوو لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی تری عێراق نوێدەكاتەوە و بەشداری دەكات لە چەسپاندنی سیستەمێك كە بنەماكانی دادپەروەری و یەكسانی و بنیاتنانی عێراقێكی ئازاد و دیموكراتی هەڵگرتبێت، هەروەها  هیوای خۆشگوزەرانی و سەرفرازی بۆ سەركردایەتی پارتەكە و هەموو گەلی كورد و عێراقیمان خواست.