گواستنەوە زیادكردنی 350 پاس بۆ گواستنەوەی سەردانكەران لە دەروازە سنوورییەكانەوە ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 16-08-2024, 16:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند: (350) پاسی بۆ گواستنەوەی سەردانكەران لە دەروازە سنوورییەكانەوە بۆ ئەنجامدانی سەردانی چلە زیادكردووە.
    وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە مەیسەم سافی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمپانیای گشتی بۆ گەشتیاران و شاندەكان 350 پاسی زیادكردوە بۆ گواستنەوەی سەردانكەران لە دەروازە سنوورییەكانەوە، و وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكانی گەشت بەردەوامە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لە دەروازەكانەوە بۆ ناوەندە دیاریكراوەكان بۆ گەشتیاران.
    رونیشیكردەوە: میكانیزمی گواستنەوەكە وردە وردە دەبێت، كە بریتییە لە گواستنەوەی سەردانكەران لە دەروازە سنوورییەكانەوە، پاشان دەگوازرێتەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانەی لە دەوری ئەو میحوەرانەی كە لەلایەن لیژنەی باڵا تەرخانكراون بۆ سەردانی چلە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرنجی هەوڵەكان لەسەر گواستنەوەی سەردانكەر و شاندەكان دەبێت لە میحوەری بەغداوە بۆ كەربەلای پیرۆز، بە بەشداری (650) پاسی سەر بە كۆمپانیای گشتی بۆ گەشتیاران و شاندەكان.
    جەختیشیكردەوە: ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەكە دەروازەكانی (مونزریە  و زرباتیە و شەلەمچە) دەگرێتەوە، جگە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و بەغداد.