پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنجی (راپید) لە هەولێر بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 16-08-2024, 15:14
  • +A -A

    هەولێر - INA - زاگرۆس نانەكەلی
    سبەینێ‌ شەممە، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
    بڕیارە  سبەینێ‌ شەممە 17-8-2024 لە كاتژمێر (4) ئێوارە لە شاری هەولێر پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی لەژێر سەرپەرشتی یەكێتی شەترەنجی جیهانی و یەكێتی شەترەنجی عێراق لە رێگای یەكێتی شەترەنجی هەولێر بەڕێوەبچێت كە  بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت بەم شێوازەی خوارەوە:
    قۆناغی یەكەم/ بلیتزە و رۆژی شەممە   17 / 8 / 2024 كاتژمێر 4 ی ئێوارە دەست پێ دەكات و بۆ ئەو یاریزانانەی بێ رەیتینگ واتا یاریزانی نێودەوڵەتی نین و لە كۆی بەشدار بووان تەنها 14 یاریزانی پلەكانی پێشەوە سەردەكەون بۆ قۆناغی دووەم.
    قۆناغی دووەم / راپیدە و رۆژی پێنج شەممە 22 / 8 / 2024 كاتژمێر 4 ی ئێوارە دەست پێ دەكات تەنها بۆ یاریزانانی نێودەولەتیە، واتە رێتینگی نێودەوڵەتییان هەیە و لەگەڵ ئەو 14 یاریزانەی لە قۆناغی یەكەم سەركەوتوون.
    پاڵەوانێتییەكە لە فاملی مۆڵی هەولێر بەڕێوەدەچێت و مەرجە بەشداربوانی هەردوو قۆناغ ناوی خۆی بنوسێت لە گۆگڵ فۆرم كە لە بایۆی ئینستگرامی فاملی مۆڵ بڵاوكراوەتەوە و دوا كات بۆ ناو نووسینی یاریزانانی قۆناغی دووەم رۆژی چوار شەممە كاتژمێر 12 ی شەوە، بەشداریكردن بەخۆڕایە و بۆ هەموو تەمەنێكە لە هەردوو ڕەگەز.