بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: فەرمانبەرێك دوای داواكارییەكەی بۆ هەڵكردنی ئاڵای عێراق لە پۆلێكی خوێندن لە ئوردن، دەستگیر كراو لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كرا.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ - فەرماندەیی هێزەكانی سنووریان بڵاوكردەوە كە داوای كردوە ئاڵای عێراق لەناو پۆلێكی خوێندندا لە شانشینی هاشمیی ئوردن هەڵبكرێت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: وەزارەت دەیەوێت ئەوە ڕوونبكاتەوە كە ئەو خولانە بەشێكن لە هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بەبێ بەرامبەر، ئەو خولانەن كە بەشدارن لە پەرەپێدانی لێهاتوویی چەكدارانی هێزی سنووری و لە ئوردن بەڕێوەدەچن، هیچ مەرجێك نییە لەناو پۆلدا ئاڵای عێراقی هەبێت بەو پێیەی دامەزراوەیەكی سەربازی و مەشق و ڕاهێنانی ئوردنییە، لە كۆتایی خولەكەدا ئاڵای عێراق بەرز دەكرێتەوە، هەروەها بردنی تەلەفۆن بۆ دامەزراوەی مەشق و ڕاهێنان قەدەغەیە، بەو پێیەی ئەو كارمەندە بە شێوەیەكی قەدەغەكراو موبایلی هەڵكردووەو، ئەمەش پێشێلكردنی ڕێسا و یاساكانی ئەم دامەزراوەیە، و لەگەڵ هاوكارەكەی ڕێككەوتووە بۆ وێنەگرتنی لەكاتێكدا خەریكی جوڵەكەی بووە و گرتەكە بۆ براكەی بنێرێت بۆ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە و گەیشتن بە ئامانجە كەسییەكان بە ئامانجی دەركردنی ناوبانگ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەمەش پێچەوانەی ئەو ئەفسەرە عێراقییەی بەرپرسیارە لێی لە خولەكەدا، ئەمەش بووە هۆی شەرمەزاری لە نێوان هێزەكانی سنوور و دامەزراوەكانی ڕاهێنان لە شانشینی هاشمی ئوردن، لە ئەنجامدا ئەو خولە گرنگانەی كە لەوێ بەڕێوە دەچوون وەستان.
ئاشكراشیكرد: لە ئەنجامدا وەزارەت دەستەیەكی لێكۆڵینەوەی لە دژی ئەو كارمەندە سەرەوە پێكهێناوە و دەستبەسەریكردووە تا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد