بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری، دەستگیركردنی ژنە تیرۆریستێكی لە پارێزگای نەینەوای ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە ڕێنمایی و سەرپەرشتی وەزیری بەرگری سابت عەباسی، و لە چوارچێوەی بەردەوامی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشەوە،مەفرەزەكانی شانەی ئەركە تایبەتەكانی هەواڵگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە توانیان ئەندامێكی چەتەكانی تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن، كە بەپێی مادەی (4/1)ی تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو تیرۆریستە لە چوارچێوەی بەناو (كەتیبەی خەنسای سەر بە ویلایەتی نەینەوا) كاری دەكرد و بەرپرسیار بوو لە بەڕێوەبردنی كاروباری زیندانەكانی ژنان و دابەشكردنی كەفالەت بۆ ژنانی داعشی تیرۆریست.
رونیشیكردەوە: ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدراوە.