بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی كرد كە هەموو تواناكانی خۆی بەكاربهێنێت بۆ ڕێگریكردن لە ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە ماوەی سەردانی چلەدا.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی كرد، لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، هەروەها فەرمانگە پاڵپشتەكان، كاربكەن بۆ بەكارهێنانی هەموو تواناكان بۆ ڕێگریكردن لە ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەماوەی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت).
بەیاننامەكە جەختیكردەوە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی لە ئامادەباشییەكی تەواودایە، و مەفرەزەكانی لە سەرجەم ئەو ڕێگایانە بڵاودەكاتەوە كە سەردانكەران دەیگرنەبەر، هەروەها چاودێری كاری كامێرا و ڕادار دەكات لەسەر ڕێگاكانی دەرەوە.
لای خۆیەوە لێژنەی باڵای ئەمنی بۆ پاراستنی سەردانی چلە داوای، لە هەموو خاوەن ئۆتۆمبێلەكان كرد كە ئاگاداری شۆفێری بن و لە خێرایی سنوورەكە تێپەڕ نەكەن و هاوكاری تەواو لەگەڵ هەموو دەزگا ئەمنییەكان بكەن بۆ ئەوەی لەم سەردانە ملیۆنەمینەدا ڕوداوی هاتوچۆ ڕوونەدات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد