بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،و پێشبینی دەكات شەپۆلی گەرما بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام بێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەشوهەوای سبەینێ شەممە، ڕوون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا، و ئاماژەی بەوەشدا: پلەی گەرمای زۆر بەرز لەچەند پارێزگایەك تۆماردەكرێت، لە بەغداد و كەربەلای پیرۆز و دیوانیە و واست 49 پلە دەبێت و لە پارێزگاكانی بەسرە و میسان و زیقار 51 پلە تۆمار دەكەن.
رونیشیكردەوە: كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە ڕوون و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور لەسەر شاخە بەرزەكانی ناوچەی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك بەرز دەبێتەوە.
راشیگەیاند: ڕۆژی دووشەممە كەش و هەوا ڕوون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكان، ئاماژەی بەوەشدا: پێشبینی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نزیك دەبنەوە لە رۆژی پێشتر، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور كەمێك دادەبەزێت.