وەزارەتی دەرەوە: دواخستنی ڕاگەیاندنی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهۆی پێشهاتەكانی ئەم دواییەیە

سیاسی
  • 15-08-2024, 20:48
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوە دواخستنی ڕاگەیاندنی كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بەهۆی پێشهاتەكانی ئەم دواییەیە، و هاوكات دووپاتیكردەوە: كە هیچ هێزێكی ئەمریكی لە وڵاتدا نییە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی تایبەت بە وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێكدا وەڵامێكی نادروستی دایەوە، و وەزارەتی دەرەوە دەیەوێت ڕوونیبكاتەوە كە جگە لە ڕاوێژكارە سەربازییەكان كە لەژێر چەتری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ئامادەن، هیچ هێزێكی ئەمریكی لە عێراقدا نییە لە دەرئەنجامی كارەكانی لیژنەی باڵای سەربازیدا جێگیركراون و هەردوو لایەن پابەندن بە میكانیزمی دامەزراوەكان و دەرئەنجامەكانیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كارەكانی لیژنەی باڵای سەربازی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەسەر هەڵسەنگاندنی مەترسیی باندە تیرۆریستییەكانی داعش چڕبوونەتەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە وادەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی سەربازی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی ئاسنین، رونیشیكردەوە: كۆتایی بە بوونی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرجەم رەگەزەكان لەسەر خاكی عێراق دەهێنرێت، بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی كە بریتی بوون لە پلەبەندی كشانەوەی ڕاوێژكاران لە شوێنەكان، و تەنها ئەوەی ماوە ڕێككەوتنە لەسەر وردەكاری و وادەی ئەو ڕاگەیاندنە و هەندێك لایەنی لۆجستیكی تر.
    ئاشكراشیكرد: دواخستنی ڕاگەیاندنی كۆتایی هاتنی ئەركی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بەهۆی پێشهاتەكانی ئەم دواییەیە.
    راشیگەیاند: پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمریكا هەموو بوارەكانی لەخۆگرتووە، بە پەیوەندی ئەمنییشەوە، و ئەوەی كە ئەم پەیوەندییە پێش بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان بوونی هەبووە و دوای ئەوەش بەردەوام دەبێت، رونیشیكردەوە: شاندە عێراقییەكان پێشتر باسیان لە ئایندەی پەیوەندییە ئەمنییەكان كرد لە بوارەكانی ڕاهێنان، پڕچەككردن، و هاریكاری ئەمنی، لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی كە لە دەستووری عێراق ڕێگەی پێدراوە و لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان.