بەغداد - INA
وەزیری بەرگری سابت عەباسی، لەگەڵ هاوتا توركییەكەی یەشار گولەر، لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان بۆ هاوكاری سەربازی و ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واژۆ كرد.
وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆرمی (X) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: وەك لوتكەی كۆبوونەوە ئەمنییە چڕەكان، عێراق و توركیا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەسەر هاوكاری سەربازی و ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واژۆ كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیرانی بەرگری هەردوو وڵات یاداشتەكەیان واژۆكرد، و وتیشی: ئەم یاداشتە نوێنەرایەتی زیادكردنێكی چۆنایەتییە بۆ پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانمان و دووپاتكردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەدەستبهێنێت.
پێشتر فوئاد حسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا توركیەكەی هاكان فیدان لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: لەگەڵ لایەنی توركیا سەبارەت بە كەمپی بەعشیقە لە باكووری عێراق دەگەینە هەندێك لێكتێگەیشتن، و وتیشی: عێراق بڕیاریدا پارتی كرێكارانی كوردستان بخاتە لیستی پارتە قەدەغەكراوەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ هاوتا توركیەكەمان، نیگەرانی قووڵی خۆمان دەربڕی سەبارەت بە دۆخی گرژی لە ناوچەكە و بەردەوامی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە، و وتیشی: ناوچەكە هێشتا لەژێر ئاگردایەو عێراقیش دژی هەر شەڕێك وەستاوە.
راشیگەیاند: عێراق و توركیا پشتیوانی ئاگربەست لە غەززە دەكەن، و وتیشی: داگیركاری زایۆنی لەسەر شەڕو سیاسەتی تاودان و كوشتن بەردەوامە.