وەزیری دەرەوە: عێراق دژی هەر شەڕێك وەستاوە و نیگەرانە لە دۆخی ناوچەكە

سیاسی
  • 15-08-2024, 19:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق دژی هەر شەڕێك وەستاوە، و هاوكات نیگەرانی خۆی لە دۆخی ناوچەكە دەربڕی.
    حسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا توركیەكەی هاكان فیدان لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: لەگەڵ لایەنی توركیا سەبارەت بە كەمپی بەعشیقە لە باكووری عێراق دەگەینە هەندێك لێكتێگەیشتن، و وتیشی: عێراق بڕیاریدا پارتی كرێكارانی كوردستان بخاتە لیستی پارتە قەدەغەكراوەكانەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا: لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ هاوتا توركیەكەمان، نیگەرانی قووڵی خۆمان دەربڕی سەبارەت بە دۆخی گرژی لە ناوچەكە و بەردەوامی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە، و وتیشی: ناوچەكە هێشتا لەژێر ئاگردایەو عێراقیش دژی هەر شەڕێك وەستاوە.
    راشیگەیاند: عێراق و توركیا پشتیوانی ئاگربەست لە غەززە دەكەن، و وتیشی: داگیركاری زایۆنی لەسەر شەڕو سیاسەتی تاودان و كوشتن بەردەوامە.