بانكی ناوەندی عێراق دامەزراندنی پلاتفۆرمی بەڕێوەبردنی سكاڵاكان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 15-08-2024, 19:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق دامەزراندنی پلاتفۆرمی بەڕێوەبردنی سكاڵاكانی هاوڵاتیانی ڕاگەیاند،و جەختیشیكردەوە: ماوەی مامەڵەكردن لەگەڵ سكاڵاكە لە پێنج ڕۆژ زیاتر ناخایەنێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی عێراق لە بیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پلاتفۆرمەكە لە چوارچێوەی كاركردن بۆ پەرەپێدانی ئەدای كاری دامەزراوەیی و ئاسانكردنی ڕێكارەكانی حكومەت لەڕێگەی گواستنەوە بۆ مامەڵەی دیجیتاڵی دروستكراوە، بۆ مەبەستی ڕێكخستن كە بەپێی یاسای بانكی ناوەندی عێراق ژمارە (56)ی ساڵی 2004 وەك دەسەلاتی كەرتی سەرپەرشتیكردنی كارەكانی سەرجەم دامەزراوە داراییە مۆڵەتپێدراوەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دامەزراندنی پلاتفۆرمەكە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشكەوتنە بەردەوامەی پیشەسازی دارایی ئەلیكترۆنییە، بەهۆی گرنگییە گەورەكەی لە گەیشتن بە گەشەی ئابووری و سەقامگیری دارایی و بەرزكردنەوەی ئاستی گشتگیری دارایی، بانكی ناوەندی عێراق سەكۆیەكی ئەلیكترۆنی بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی سكاڵا دروستكردووە.
    رونیشیكردەوە: كاری پلاتفۆرمەكە بریتییە لە وەرگرتنی سەرجەم سكاڵا گشتیەكان لەلایەن دامەزراوە داراییەكانەوە لەڕێگەی لینكی فۆڕمی سكاڵا بەشێوەی ئەلیكترۆنی، و مامەڵەكردنیان لەژێر چاودێری بانكی ناوەندی عێراق و دامەزراوە داراییەكانی لەڕێگەی ئەم پلاتفۆرمە بەڕێوەدەبرێت.
    ئاشكراشیكرد: ماوەی مامەڵەكردن لەگەڵ سكاڵاكە لە پێنج ڕۆژی كاركردن زیاتر ناخایەنێت، لەلایەن دامەزراوەی دارایی پەیوەندیدار بە سكاڵاكە، جگە لە گرنگی و سروشتی خۆی.
    بەپێی بەیاننامەكە، بانكەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: پلاتفۆرمی ئامادەكراو لە قۆناغی ڕاهێناندایە بۆ كەسانی ڕێگەپێدراوی دامەزراوە داراییەكانی بانكی و نابانكی، و لە ڕاستیدا دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەكانی ڕاهێنان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


    بانكی ناوەندی لینكی پلاتفۆرمی بڵاوكردۆتەوە، كە لە خوارەوە دانراوە:
    https://cbi.iq/static/uploads/up/file-172371164075527.pdf