وەزارەتی ناوخۆ وردەكاری پلانی سەردانی چلە دەخاتەڕوو: ئاسایشی تەواوی پارێزگاكان بەرەو كەربەلای پیرۆز پارێزراون

ئەمنی
  • 15-08-2024, 18:24
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ وردەكارییەكانی پلانی پاراستنی سەردانی چلەی ڕاگەیاند،و ئاماژەی بەوەشدا:  پارێزگاكانی بەرەو كەربەلای پیرۆز بە تەواوی ئاسایشیان پارێزراوە.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید میقداد میری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو ڕایگەیاند: هەموو هێزە ئەمنییەكان بەشدارن لە پلانی پاراستنی سەردانەكەران، بەڵام ڕۆڵی سەرەكی و بنەڕەتی و گەورەترین بۆ گەلی عێراقە، كە چاودێری ئەو دەزگایانە دەكەن و خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن كە لە هەموو خزمەتگوزارییەكی دیكە زیاترە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پلانەكە لەسەر سێ قۆناغ دامەزراوە، یەكەمیان ئۆپەراسیۆنی چالاكانە، كە چەند مانگێك پێش پلانی ئەمنی بوو لەسەر ئاستی هێزەكانی ناوخۆ، بەرگری، و حەشدی شەعبی بە جۆرە جیاوازەكان، دەیان كۆنفرانس و سیمینارمان ئەنجامدا سەبارەت بەو ئامادەكاریانەی كە بەدەستمان هێناون.
    رونیشیكردەوە: قۆناغی دووەم بریتییە لە پشكنین و تاقیكردنەوەی كەرتەكان لەسەر زەوی، پلانیش ئامادەكراوە بۆ چارەسەركردنی هەموو كەموكورتی و كەلێنەكان و دابینكردنی پێداویستییە تایبەتەكان، و وتیشی: قۆناغی سێیەم جێبەجێكردنی ڕاستەوخۆیە، بە تایبەتی لە ڕۆژی چواری ئەم مانگەدا چووینە ناوەوە، و ئێستا لە لوتكەی جێبەجێكردنی پلانی ئەمنیداین و بەردەوامیشە.
    ئاشكراشیكرد: پلانەكە یەكەكانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و دەستەی حەشدی شەعبی لەخۆگرتبوو بۆ دابینكردنی پاراستن بۆ سەردانكەرانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) كە بەرەو كەربەلای پیرۆز دەڕۆن، بە پێ یان بە ئۆتۆمبیل  و لەسەر ڕێگاكانی گواستنەوەی سەردانكەران و شوێنی كۆبوونەوە و پشوودانیان.
    جەختیشیكردەوە: پاراستنی ناوەندی شاری كەربەلای پیرۆز بە سەركردایەتی پۆلیسی پارێزگای كەربەلا مسۆگەركرا، بە پاڵپشتی فیرقەی جەنگی عەباس و سیستمی 3 گەمارۆدان. دەروازەكانی چوونە ژوورەوە بۆ پارێزگاكە دابەشكرابوون بەسەر سێ دەروازەی پارێزگای كەربەلا، میحوەرەكان (باكوور، ڕۆژهەڵات و باشوور).
    ئاشكراشیكرد: پارێزگاكەو ناوچەكان بەسەر 3 بەشدا دابەشبوون: یەكەمیان ئەو ناوچانەی ڕۆشتن و ترانزێت كە بەرەو كەربەلای پیرۆز دەچن، كە بریتین لە (كەركوك، سەلاحەدین، بەغدا، دیالە، بابل، دیوانیە، نەجەفی ئەشرەف ، واست، موسەننا، زیقار، میسان، هەولێر، و سلێمانی).
    راشیگەیاند: ئەو پارێزگایانەی تر كە پشتێنێك پێكدەهێنن لە دەوری كەربەلای پیرۆز (بەغدا، بابل، نەجەفی ئەشرەف، و ئەنبار)، و پارێزگاكە خۆی كە كەربەلای پیرۆزە كە بەشی سێیەمە.
    وتیشی: سەبارەت بە قۆناغەكانی پلانەكە، دەركردنی فەرمانەكانی ئۆپەراسیۆنی ژمارە 1 لە لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ دڵنیایی سەردانی چلە، دەروازە سنوورییەكان لە لایەن وەزیرانی ناوخۆی ئێران و عێراقەوە ڕووپێوی كراوە كە بریتین لە (مەندەلی، زەرباتیە، شیب، شەلامجە و سەفوان)، هەموو پێداویستییەكی لۆجستی و سووتەمەنی بۆی مسۆگەر كرا و بۆ هێزە ئەمنییەكانی ئەوێ، ڕێگاوبانەكان دابینكران و ڕادارەكان دانرا بۆ یەكەمجار ئەم ئۆپەراسیۆنە سەركەوتوو بوو، لە بەندەرەكانەوە دەستی پێكرد و بە ناوەندەكانی شار كۆتایی هات كە بەرەو كەربەلای پیرۆز دەڕۆیشت.
    ڕوونیشیكردەوە: دەروازەكان لە ناوەوە و دەرەوە پارێزراو بوون بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە لایەن ئەفسەرانەوە لەخۆ بگرن و یەكەی هێزی جێبەجێكردنی یاسایان بۆ دابین كرا بۆ ڕێكخستنی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی سەردانكەران.