ئەنبار.. دوو كەس بە تۆمەتی تیرۆر و مادەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

ئەمنی
  • 15-08-2024, 17:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری، دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار، یەكێكیان بە تۆمەتی تیرۆر و ئەوی دیكەیان بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر، لە ئەنبار ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست لە فیرقەی 7 و 10 و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان، لە ئەنبار دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتباری یەكەم سەر بە چەتەكانی تیرۆریستی داعشە، وەك چەكدارێك كاری كردووە، پێشتر بەشداری زۆرێك لە هێرشە تیرۆریستییەكانی بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان كردووە، لە ناوچەی ئەبو تیبان سەر بە قەزای رومادی، كە بە پێی حوكمەكانی مادەی (4/تیرۆر) لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراوە، تۆمەتبارەكەی تریش كە بازرگانی مادەی هۆشبەرە لە قەزای قائیم، بەپێی حوكمەكانی مادەی (28)ی یاسای ماددە هۆشبەرەكان داواكراوە، بەو پێیەی هەڵگری مادەی هۆشبەر بووەو بڕێكی زۆر حەبی ماددە هۆشبەرەكان لە جۆری (كالپتۆز) پێبووە كە بەنیازی فرۆشتنی و دابەشكردنی بووە لە قەزاكەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی یاسا كارپێكراوەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.