بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدی لە پشتیوانی خۆی بۆ میدیای ئازاد و سەربەخۆ لە وڵاتدا كردەوە وەك ئامرازێك بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و پتەوكردنی نەگۆڕە نیشتمانیەكانی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید پێشوازیكرد لە سائر غانمی سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و ئەندامانی ئەنجومەنەكە.
ئاشكراشیكرد: لە میانی دیدارەكەدا، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، دۆخی میدیای عێراقی و رێگاكانی پێشخستنی بۆ خزمەتی وڵات و پێشكەوتنی لەسەر ئاستە جیاجیاكان، تاووتوێكرا.
سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لە پێویستی دەستەبەركردنی سەربەخۆیی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و گرنگی پابەندبون بە ستانداردە پیشەییەكانی رۆژنامەگەری و یارمەتیدانی تۆڕەكە بۆئەوەی رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت لە دروستكردنی میدیای نیشتمانیی بەرپرس.
هاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد: بە پێویستی باشتركردنی دۆخی میدیا، بەتایبەت تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و پێشخستنی بۆ ئاستی جیهانی تا بەشداربێت لە گەیاندنی وێنەی راستەقینەی پێشهاتە ئەرێنییەكانی وڵات لەڕووی سیاسی، ئەمنی، ئابوری، خزمەتگوزاری و فێركاری، سەرەڕای چڕكردنەوەی هەوڵی میدیایی بۆ راستكردنەوەی تێڕوانینە هەڵەكان سەبارەت بە رەوشی عێراق، لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی خۆی دوپاتكردەوە بۆ میدیای ئازاد و سەربەخۆ لە وڵاتدا وەك ئامرازێك بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و چەسپاندنی پرەنسیپە نیشتمانییەكان.
هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لە گرنگی رۆڵی تۆڕی راگەیاندن لە تیشكخستنەسەر بابەتە كۆمەڵایەتییەكان و خستنەڕوی چالاكییەكانی دەوڵەتی عێراق بە گوێرەی پێوەرە پیشەییەكانی بواری راگەیاندن و رەچاوكردنی بڕگەكانی دەستور و یاسا و پرۆتۆكۆڵ.
سەرۆك كۆمار باسی لە چالاكییەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و كردنەوەی دەرگاكانی بەڕووی هەموو عێراقییەكاندا كرد و ئاماژەی بەوەكرد، كە چەندین پڕۆژە یاسای گرنگیان پەیوەست بە پێداویستییەكانی هاووڵاتیان پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران كردوە بۆ پەسندكردنیان.
هەروەها ئاماژەیكرد بە رۆڵی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەدواداچونی زۆرێك لە دۆسییەكان، بە تایبەت دۆسییەی دەستگیركراوان و راگیراوان، كە دەرئەنجام لەڕێگەی كاری لیژنە هاوبەشەكانەوە، زیاتر لە (13) هەزار دەستگیركراو ئازادكران، سەرەڕای بەدواداچون و گرنگیدانی سەرۆكایەتی كۆمار بە یەكلاكردنەوەی دۆسییەی ئاوارەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
لەلایەن خۆیەوە، غانمی و ئەندامانی وەفدی یاوەری جەختیانكردەوە، لە پەرۆشییان بۆ پیشەگەربون و بەرەوپێشبردنی دۆخی میدیای عێراقی، هاوكات بە بایەخەوە باسیان لە رێنماییەكانی سەرۆك كۆمار كرد بۆ پێشخستنی كاری دەستەی ئەمینداران و پلانەكانی داهاتووی ئەنجومەن بۆ پەرەپێدانی كارەكانی تۆڕەكە.