تۆڕی میدیایی عێراقی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی عێراقیەی هەواڵی دەكاتەوە

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 15-08-2024, 16:50
  • +A -A

    بەغداد - INA - ئەحمەد سمیسم 
    وێنەگر: حسێن وەنان
    تۆڕی میدیایی عێراقی یادی نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كردەوە، بە ئامادەبوونی سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی كەریم حەمادی و سەرۆك و ئەندامانی دەستەی ئەمینداران و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ڕۆشنبیری عارف ساعدی و نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراقی موئەیەد لامی و ژمارەیەك كەسایەتی.
    سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی كەریم حەمادی، لە مەراسیمەكەدا وتارێكی پێشكەشكرد، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی عێراقیەی هەواڵی پیرۆزبایی لە هاوكارانمان دەكەین كە لە كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كاردەكەن، و وتیشی: دامەزراندنی كەناڵی عێراقیەی هەواڵی هاوكات بوو لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردن لە تیرۆر.
    دووپاتیكردەوە: تۆڕی میدیایی عێراقی ریزێك شەهید و برینداری پێشكەش كرد، لەوانەش پیشەگەری میدیایی قارەمان و ڕۆژنامەنووس، بەمەبەستی گەیاندنی پەیام بە دەنگی و ڤیدیۆیی بەشێوەیەكی ڕاستەقینە و نا ساختە.
    ئاشكراشیكرد: هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆڕەكە لە وردبینی و كاری بەئەمەكەوە كاردەكەن بۆ ئەوەی ڕووخساری ڕاستەقینەی ڕووداوەكان بۆ خەڵك بخەنەڕوو، هاوكات سوپاسی قووڵی خۆی بۆ سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی بۆ پشتیوانییان لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە هەموو بوارە جیاجیاكانیدا.
    هەروەها سەرۆكی دەستەی ئەمینداران سائر غانمی، رایگەیاند: كەناڵی عێراقیەی هەواڵی توانیویەتی لەماوەیەكی كورت و ڕیكۆرددا بەجۆش و خرۆشی كارمەندەكانی ببێتە ئەستێرەیەكی درەوشاوە لەبواری نایابی و داهێنان بەتایبەتی ئەوانەی لەپشتی پەردەوە ڕاوەستاون و لەسەر شاشە دەرناكەون و خەڵك نەیانناسیوە، و وتیشی: ئەم كەناڵە توانی لە نێو هەموو كەناڵەكانی تردا شوێنێكی دیار بۆ تەرخان بكات و ببێتە پلاتفۆرمێكی میدیایی فەرمی بۆ ئەوەی وەریبگرین.
    هاوكات نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی عێراقی موئەیەد لامی، ڕایگەیاند: عێراقییە نیوز لەكاتی خوێنڕشتن دەستیپێكرد، ئەوكات داعش هەبوو شەڕی هەموو خەڵكی عێراقی دەكرد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ڕۆڵەی ڕاگەیاندنەكان لە ڕیزی پێشەوەی سەربازانی ڕزگاریخواز بوون لە ڕیزێكدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بە هەموو جۆر و پێكهاتەكان، و وتیشی: میدیاكان هەوڵێكیان دا كە كەس نەیتوانی بیدات، لەنێویاندا قوربانییەكی گەورە، چونكە دۆزی هیوای بە هەموو عێراقییەكان بەخشی لە كاتێكدا عێراق هیچ هیوایەكی نەبوو.
    هاوكات بەڕێوەبەری كەناڵی عێراقیەی هەواڵی جەعفەر عائیدی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی تەئكیدیكردەوە: ئەمڕۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵیی عێراقییە هەواڵی دەكەینەوە، و ئینشائەڵا بە جیاوازی و پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاترەوە مۆمی دەیەم داگیرسێنین لە گەیاندنی ڕاستییەكان و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكان بە چاوی یەكەم، و وتیشی: عێراقییە نیوز لوتكەی ڕمەكە بووە و ئێستاش لەنێو پلاتفۆرمەكانی ئەو تۆڕەدا ڕۆڵی هەبووە لە ئازادكردنی ئەم خاكە كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە پیس كراوە و هەروەها بوونی كەناڵەكە لە سەرجەم كۆڕبەندە نیشتمانییەكانی دەوڵەتی عێراقدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە ئاواتەخوازین گوتارێكی هاوسەنگی میدیایی بپارێزین كە لایەنێك لە بەرژەوەندی لایەنێكی دیكەدا نەبێت.
    هەروەها بەڕێوەبەری بەرنامە سیاسییەكان سینان باسم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: بیرۆكەی دامەزراندنی سیستمی هەواڵ لەلایەن تۆڕی میدیایی عێراقییەوە داڕێژرا بۆ ئەوەی ببێتە خاڵی دەستپێك بۆ هەموو گەشتەكانی هەواڵ كە پەیوەندییان بە پرسە ئەمنی و سیاسییەكانەوە هەیە، بۆ ئەوەی ئەو هەواڵانە ببنە زمانحاڵی دەوڵەتی عێراق بە هەموو دامودەزگاكانییەوە، نەك حكومەت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بە هاوكاری ئەو كەسانە دەستمان پێكرد كە بەشداربوون لە ئەركی دامەزراندنی ئەم كەناڵەدا، هەروەها تیمێكی سەرنوسەر و بەرهەمهێنەر و سەرنوسەری گشتی و بەڕێوەبەری هەواڵ و پەیامنێرمان پێكهێنا و گەیشتینە سیستەمێكی هەواڵی یەكگرتوو كە دەتوانێت جێگەی سەرنجی هەمووان بێت.