بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ پارێزگاری کەربەلای پیرۆز ، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت، هاوکات نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش وردەکارییەکانی سەردانەکەی ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ کەربەلای دەگەڕێتەوە بۆ بەغدای پایتەخت کە بریتی بوو لە "بەدواداچوون بۆ کارکردن لە دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەربەلا،دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکان بۆ پڕۆژەکانی سێ وێستگەی کارەبا ،ههروههاسووڕی تێکەڵاو بۆ وێستگەی غازی کەربەلا بە توانای ( 132 مێگاوات ) و پڕۆژەی وێستگەی کەربەلا بۆ وزەی خۆری وەبەرهێنراو بە توانای (300 مێگاوات)".
ههروهها لهو پرۆژانهی كه سهرۆك وهزیران له سهردانهكهی بۆ پارێزگای كهربهلای پیرۆز ئهنجامی دا لهوانهیش كردنهوهی" وێستگەی زهفافی کەربەلای لاوەکی بۆ گواستنەوە 400 کەی ڤی، بە توانای (1500 ئێم ڤی ئەی) لەچوارچێوەی پاکێجی پڕۆژەکانی نەهێشتنی جەنجاڵی لە گواستنەوەی وزەی کارەبا" و ههروهها "ڕاگەیاندنی گەورەترین پڕۆژە بۆ بەرهەمهێنانی (10) هەزار مێگاوات وزەی کارەبا".
ههروهها کردنەوەی شاری پیشەسازی کەربەلا و دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارەکان بۆ چوار پڕۆژەی پیشەسازی / قۆناغی یەکەم لە شارەکە و کارگەی غازی پیشەسازی بە توانای ( 1000 تۆن / لەڕۆژێکدا) وکارگەی ڕۆنی سپی بە توانای (1000 مەتر سێجا / لە ڕۆژێکدا) وکارگەی دڵۆپاندنی بۆشایی بە توانای (2500 تەن/ لە ڕۆژێکدا) و وێستگەی توێنەرەوەی ئۆرگانیک بە توانای (1000 مەتر سێجا /لە ڕۆژێکدا)".