بەغدا –INA
ئهمڕۆ پێنجشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی 10 هەزار مێگاوات کارەبا ڕادەگەیەنێت
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،ئەمڕۆ پێنجشەممە کارە جێبەجێکارەکانی پڕۆژەکانی سێ وێستگەی کارەبای ڕاگەیاند لەپارێزگای کەربەلای پیرۆز کە ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە پارێزگاکە، بریتین لە: سووڕی تێکەڵاو بۆ وێستگەی غازی کەربەلا بە توانای (132 مێگاوات) و وێستگەی کەربەلا بۆ وزەی خۆری وەبەرهێنراو بە توانای (300 مێگاوات) و وێستگەی کەناری کەربەلای لاوەکی بۆ گواستنەوە بە توانای (1500 مێگاوات)".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئهوهیش هاتووه كه لەڕێوڕەسمەکەدا سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران ئامادەیی حکومەتی ڕاگەیاند " دەستپێکردنی گەورەترین پڕۆژە بۆ بەرهەمهێنانی (10) هەزار مێگاوات لە وزەی کارەبا، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژییە لەبواری وزەی کارەبادا و بەپێی مۆدێلێکی نوێی ئابووری و دیدگایەکی نوێ جێبەجێ دەکرێت و بۆ کەرتی تایبەت ڕادەگەیەنرێت دوای ئەوەی لەلایەن تیمێکی ڕاوێژکاران و پسپۆڕان لە بواری کارەبا لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا".
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "سەقامگیری سەرچاوەکانی وزە فاکتەرێکی هاندەرە بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان و پاڵنەرە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەکانی داهات لەڕێگەی چالاککردنی سەرجەم کەرتەکانی تری ئابوورییەوە لەگەڵ کارکردنی بەردەوام بۆ باشترکردنی کەرتی گواستنەوە و دابەشکردن، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری کارەبا بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ هاووڵاتیان، بەبێ ئەوەی بارگرانی لەسەر دەوڵەت و بودجەی دارایی دروست بکات".
سهرۆك وهزیران ئاماژەی بەوەدا کە "پڕۆژەکانی سووڕی تێکەڵ و پرۆژەکانی وزەی خۆر لەچوارچێوەی پلانەکانی حکومەتدا دێت بۆ چاکسازی لەسیستمی کارەبا و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستپێکردنی پڕۆژەی وزەی خۆر لەکەربەلا و بابل لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەدا بەردەوام دەبێت "، ههروهها ئەمەشیشی بۆ ئهوهكرد كه" یەکەمجارە لەعیراقدا ئەو ڕووبدات و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، کە پاڵپشتییەکە بۆ حکومەت لەڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر تایبەتمەندی پارێزگای کەربەلای پیرۆز کردەوە، چوونکە بە درێژایی ساڵ ملیۆنان زیارەتکار لەناوەوە و دەرەوەی عێراق ڕووی تێدەکەن".
سهرۆك وهزیران ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه" هەموو ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند کە لەسەر ڕێگای زیارەتکارانی یادکردنەوەی چلە دراون و ئەوەشی دووپاتکردەوە کە کارەکانی حکومەت لە ڕێگەی تیمی وەزاری و حکومەتە خۆجێیەکان و ڕاوێژکارەکانیەوە بەردەوامە و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران پاڵپشتی بەرنامەی خزمەتگوزاری و شارستانی و ئابووریان کرد لە سەرجەم بوارەکاندا و هەر لەسەرەتاوە پلانمان لەهەموو بوارەکاندا داناوە".
شایانی باسە پڕۆژەکانی ئەو سێ وێستگەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا، چونکە سووڕی تێکەڵاو بۆ وێستگەی غازی کەربەلا یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی (132 مێگاوات) بۆ ئەو وێستگەیەی کە ئێستا کاردەکات بە توانای دیزاینکراوی گشتی دەگاتە 250 مێگاوات، هاوکات پڕۆژەی وێستگەی کەربەلا بۆ وزەی خۆر یەکێکە لەو گرێبەستە گرنگانەی کە حکومەت لەبواری پڕۆژەکانی وزەی نوێبوونەوەدا لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای پسپۆڕی نێودەوڵەتی ئەنجامیانداوە، لەوانە واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ جێبەجێکردنی وێستگەی وزەی خۆر لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەتوانای (300) مێگاوات.
سەبارەت بە وێستگەی کەناری کەربەلای لاوەکی 400 KV، بە توانای (1500) مێگاوات، لەچوارچێوەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبادا جێبەجێدەکرێت، بەپێی گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی و بە یەکەم وێستگەی گواستنەوەی لەو جۆرە دادەنرێت لەکەربەلا و یارمەتیدەر دەبێت لە نەهيشتنی جەنجاڵی سەر تۆڕەکە، بەشێوەیەک ئاستی سەقامگیری بەرز دەکاتەوە و پێداویستییەکانی کەرتە جیاجیاکان لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست بەدەست دەهێنێت.