بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە جەختی لە ڕێگاکانی کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ تورکیا کردەوە.
وەزیری دەرەوە لە پۆستێكی لەهەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نووسیوێتی “ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگم لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا”، ئاماژەی بەوەشکرد، “چوارچێوەکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردووکمان وڵاتان تاوتوێ کران".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاکانی کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی کرد کە لە سەردانەکەی سەرۆک ئەردۆغان بۆ بەغدا واژۆکرا"، جەختیشیکردەوە "گرنگی بههێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".