بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتڕاستیکردەوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەربەلا ڕوویهكی گرنگ و گەشاوە لەنێو بەرە نێودەوڵەتییەکانی عێراقدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەشتێک ئەنجام دەدات بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانی دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەربەلا و فەرمانی دابینکردنی باشترین ڕێگا دەکات بۆ بەڕێوەبردنی".
ههروهها لەدوای گەیشتنی بۆ كهربهلا ، "سهرۆك وهزیران بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری کەربەلا و ئەمینداری گشتیی مەزارگەی حوسێنیە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، کە ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی پڕۆژەکە و کۆمپانیای جێبەجێکاری لەخۆگرتبوو و تێیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەدابەزینی لە فرۆکەخانەکە و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و مەزارگەی حوسێنی و حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەربەلا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵی دەبڕی بۆ بەشداریکردنیان لەپێناو تەواوکردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، هەروەها فڕۆکەخانەکەی بە ڕووکارێکی گرنگ و گەشاوە لە نێوان ڕووکارە نێودەوڵەتییەکانی عێراقدا وەسفکرد و دەروازەیەکە بۆ پێشوازیکردن لە سەردانی کەرانی لەسەرانسەری جیهانەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، گەشتێکی بەنێو دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەکە و بەش و دامەزراوەکانی کارپێکردنی ئەنجامدا و لەگەڵ ستافی ئەندازیاری جێبەجێکار کۆبووەوە و گوێی لە پێشکەشکردنێکی گشتگیر گرت سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی کارەکان، کە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی"، هەروەها سهرۆك وهزیران "هیوای خۆی دەربڕی بۆ کارپێکردنی فڕۆکەخانەکە لە زیارەتی داهاتوودا بۆ یادکردنەوەی زیارەتی چلەی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لێ بێت".
ههر گوێرهی راگهیندراوهكه سودانی فەرمانی کرد هەر دوو مانگ جارێک کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت، بۆ بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەربەلا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە و موسڵ"، هەروەهاسهرۆك وهزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی کارکردنی خێرا بۆ دابینکردنی باشترین ڕێگا بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی فڕۆکەخانەکە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد