بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەناڵی عێراقییهی ئهخبارییه پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی و دەستپێکردنی پەخشەکەی پێگهیشت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مهندهلاوی، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ستافی کەناڵی عێراقییهی ئهخبارییه کرد، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی و دەستپێکردنی پەخشەکەی، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ خواست لە گەیاندنی پەیامی میدیایی راست و دروست کە پشتیوانی لە بناغەکانی بنیاتنانی دەوڵەت و چەسپاندنی یەکێتی کۆمەڵایەتی و خزمەتکردنی نیشتمانە خۆشەویستەکەمان دەکات.
لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه ، مهندهلاوی ستایشی رۆڵی كهناڵی عێراقییهی ئهخبارییه بهرز نرخاند له سەرەتای دامەزراندنیەوە تائێستایش"، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەو ڕۆڵە میدیاییەی کە کەناڵەکە دهیگهرێتهر بهر له سەرەتای دامەزراندنیەوە، و سەرکەوتنەکانی لە هاوسەنگی لەگەڵ ڕووداوەکان لە ئاستی ناوخۆیی و عەرەبی و جیهانیدا". ئەنجوومەنی نوێنەران بهردهوامه لە پاڵپشتیکردنی میدیا و یاسادانانی یاساکانە کە کارئاسانی بۆ کارەکانی دەکات و مافی كارمهندهكانی دەپارێزێت، بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵ و پێگەی خۆی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دیاردەكانی کۆمەڵگا".