سەڵاحەدین – ا ه ع فەرمادەیی پۆلیسی سەڵاحەدین، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند لەو پارێزگایە دەستیان بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە. پۆلیسی سەڵاحەدین لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" بەشی تەقینەوە لە پارێزگای سەڵاحەدین بە هاوكاری پۆلیسی كارەبا لە وێستگەی كارەبای بێجی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە". هاوكات لیوا قەندیل خەلیل جبوری بەرێوەبەری پۆلیسی سەڵاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" هێزێكی پوچەڵكردنەوەی تەقەمەنی و پۆلیسی پاراستنی دامەزراوەكان لەمیانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە كێڵگەكانی (عەلاس و عەجیل) دەستیان بەسەر برێك تەقەمەنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە و دواتر تەقێنراونەتەوە".