بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران عەتوان عەتوانی، بۆ شاندی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، تەئكیدیكردەوە: كە بودجەی سێ قۆڵی نوێنەرایەتی پەیامێكی گرنگە بۆ كۆمپانیا بیانییەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران عەتوان عەتوانی، پێشوازی لە شاندی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كرد، بە سەرۆكایەتی وەزیری دەسەڵاتدار بۆ كاروباری ئابووری و بازرگانی جولی جوڵز.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: عەتوانی باسی دۆخی دارایی و نەختینەیی وڵاتی كرد، هەروەها ئاماژەی كرد: بە ڕۆڵی لیژنەی دارایی لە چاودێریكردنی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی، بەتایبەتی ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە زۆرترین داهاتی غەیرە نەوتی یان ئەوانەی پشتگیری لە كەرتی تایبەت و وەبەرهێنان دەكەن.
راشیگەیاند: كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاریكاریی هاوبەشی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئەمریكا كرا لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، هەروەها كاراكردنی كاریگەرییە ئابوورییەكانی پەیوەست بە پەرەپێدانی تواناكان و هاوكاریكردنی چاكسازی لە سیستەمی دارایی و بانكی.
لای خۆیەوە شاندی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، ستایشی ئەزموونی بودجەی سێ قۆڵی كرد بەهۆی كاردانەوەی ئەرێنی و بەرجەستەی لەڕووی باشتركردنی باری ژیانی عێراقییەكان و تواناكردنی حكومەت بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی، و جەتیشیكردەوە: لە ئامادەیی بۆ هاوكاری و كاركردنی هاوبەش لەگەڵ لیژنەی دارایی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەنووكەییەكانی نێوان گەنجینەی ئەمریكا و بانكەكانی عێراق.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، عەتوانی دووپاتیكردەوە: كە بودجەی سێ قۆڵی نوێنەرایەتی پەیامێكی گرنگ دەكات بۆ وڵاتانی دەرەوە و كۆمپانیاكان كە دۆخی دارایی عێراق باشە و هیچ بەربەستێك یان وەستانێك لە گرێبەستەكان و جێبەجێكردندا نییە.