بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: دەستدرێژی زایۆنییەكان بۆ سەر غەززە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە و جیهان دەكات.
سودانی لە وتارێكدا لەكاتی ئامادەبوونی لە نوێژی هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە، لە كڵێسای قەداسەتی یوسفی كلدانی لە ناوەڕاستی بەغداد، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بەئامانجگرتن و جینۆسایدی سیستماتیكی غەززە لەبەردەم بێدەنگی نێودەوڵەتیدا ڕوودەدات و ئێمە زۆر پێویستمان بە یەكگرتوویی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: زیاتر لە 10 مانگ تێپەڕیوە و كوشتن و وێرانكاری فەڵەستینییەكان دەكاتە ئامانج، و تەئكیدیشیكردەوە: بەیاننامەی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی، بە ڕوونی ئاماژەی بە دڕندەیی تاوانەكانی قەوارەی زایۆنی لە غەززە كرد كە ئێستاش هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە و جیهان دەكات.
لە كۆتاییدا وتی: ڕێگە نادەین هیچ لایەنێك دەستكاری ئاسایشی عێراق بكات.
ئەمڕۆ شوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەشداریی كرد لە نوێژی هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەكەدا، لە كڵێسای قەداسەتی یوسفی كلدانی لە ناوەڕاستی بەغداد.