سەرۆك وەزیران تەئكید لە بەدواداچوون و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی بۆ سەرجەم پڕۆژەكانی فڕۆكەخانەكان لە پارێزگاكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 14-08-2024, 18:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: لە بەدواداچوون و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی خۆی بۆ سەرجەم پڕۆژەكانی فڕۆكەخانەكان لە پارێزگاكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە كرد و تیایدا بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی فڕۆكەخانەكە كرا، و پێداچوونەوە بە قۆناغەكانی تەواوكردنی كرا، هەروەها سەرۆك وەزیران ئاگاداركرایەوە لە ڕێژەی پێشكەوتنەكان بەپێی كاتەكان.
    لە میانەی دیدارەكەدا، سودانی ئاماژەی، بە گرنگی تێپەڕاندنی سەرجەم ئاستەنگە داراییەكان لە بەردەم بەردەوامیی پڕۆژەكەدا كرد، بەو پێیەی حكومەت پابەند بووە لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكاری چینی بە هەموو پێداویستییە داراییەكانەوە، و بەپێی قۆناغەكانی جێبەجێكردن و تەواوكردن و هێڵی كاتی پێشكەوتنی پڕۆژەكە بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونەكەی.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: كە پرۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەكان، نەك تەنها بۆ پارێزگای زیقار، بەڵكو بۆ هەموو عێراق، هەروەها سەرجەم پڕۆژەكانی فڕۆكەخانەكان لە پارێزگاكان راستەوخۆ لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە گرنگیان پێدەدرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەكرێت، بەهۆی گرنگییەكانیان بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەمەلایەنە، و  ڕەخساندنی هەلی كا و  ئاسانكاری بۆ كاری كۆمپانیاكان و فراوانكردنی بوارەكانی وەبەرهێنان و هاوبەشی ئابووری.