سەرۆك وەزیران بەشداری نوێژی هاوبەش بۆ كۆتایی هێنان بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە دەكات

سیاسی
  • 14-08-2024, 18:32
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەشداریی لە نوێژی هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەشداریی كرد لە نوێژی هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەكەدا، لە كڵێسای یوسف كلدانی لە ناوەڕاستی بەغداد.