وەزارەتی نەوت واژۆكردنی گرێبەستەكانی پەرەپێدانی 13 بلۆكی گەڕان و كێڵگە نەوتییەكان ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 14-08-2024, 18:24
  • +A -A

    بەغداد - INA


    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوت واژۆكردنی 13 گرێبەستی دەستپێشخەری لەگەڵ كۆمپانیا براوەكان بۆ پەرەپێدانی كێڵگە و بلۆكی گەڕان لە چوارچێوەی خولی پێنجەم و شەشەمی تەواوكەری مۆڵەتدان ڕاگەیاند.
    جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تەئكیدی لە  پەرۆشی وەزارەت و هەوڵی جددی بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و هەروەها وەبەرهێنانی باشتری غاز لە ڕێگەی پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و غاز و بلۆكی گەڕان كردەوە.
    راشیگەیاند: ئەم گرێبەستانە بڕێكی زۆر لە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكەن كە بە 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا مەزەندە دەكرێت، ئەمە جگە لە وەبەرهێنانی 850 میلۆن پێ‌ سێجا غاز لە رۆژێكدا، و وتیشی: ئەم بڕە و تواناكانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانی غاز ئامانجیان بەدەستهێنانی ئاسانكارییە لە پركردنەوەی پێداویستیەكانی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە سووتەمەنی غاز، ئەمە جگە لە پاڵپشتیكردنی كەرتی وزە لە عێراق.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، وەزارەت گرێبەستە سەرەتاییەكانی واژۆكرد بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكان و بلۆكی دۆزینەوە لەگەڵ كۆمپانیا براوەكاندا كە تێیدا گرێبەستی دۆزینەوەی كێڵگەی فاو واژۆ كرا، هەروەها بلۆكی گەڕانی چیای سەنام، بلۆكی گەڕانی سومەر، بلۆكی گەڕانی ئەبو خەیمە، كێڵگەی دیمە، بلۆكی گەڕانی عەلان و ساسان، بلۆكی گەڕانی خلیسیە، و بلۆكی گەڕانی قرنەین، بلۆكی گەڕانی زرباتیە، و بلۆكی گەڕانی ژمارە (٧)، بلۆكی گەڕانی زفرییە، كێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا و كێڵگەی فوراتی ناوەڕاست.
    لای خۆیەوە، بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری دەرهێنان، باسم محمد خزەییر ڕایگەیاند: ئەم گرێبەستانە كە ئەمڕۆ واژۆكراون دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی وەزاری وزە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەمەبەستی ئەنجامدانی واژۆكردنی كۆتایی گرێبەستەكان بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی كارەكانی گەشەپێدان، و وتیشی: ئەم پڕۆژانە واقیعی ئابووری وڵات باشتر دەكەن و بڕی غازی پێویست بۆ خۆژێنی دابین دەكەن.