بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی کرد دوای دووبارە پێکهێنانەوەی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " ئەنجوومەنی هەماهەنگی پیشەسازی یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەنجام دەدات و کۆمەڵێک بڕیار و ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ هاندانی کەرتی پیشەسازی نیشتمانی".
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سهرۆك وهزیران جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم ئەنجومەنە گرنگی بە گەشەپێدانی پیشەسازی و وەرگرتنی ئەو بڕیارانە دەدات کە دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی پیشەسازی و بەرپرسە لەسەر چارەسەرکردنی سەرجەم ئاستەنگەکانی بەردەم پیشەسازی عێراق"، ههروهها سودانی فەرمانی کرد کۆبوونەوەکان لەسەر بنەمای ئەو ئەولەویاتانە بێت کە لیژنەی پاڵپشتی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بواری پیشەسازی لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێشکەشی دەکات، هەروەها فەرمانی میوانداریکردنی بەرپرسانی ئەو دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارانەی کرد کە پەیوەستن بە گەشەپێدانی پیشەسازییەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سهرۆك وهزیران جەختی کردەوە كه "لەسەر گرنگی یەکخستنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق و پارێزگاکانی دیکە لەگەشەپێدانی پیشەسازی نیشتمانیدا و ئاماژەی بەوەشکرد ئەو بازاڕە گەوارانەی کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییە چالاک دەکرێن بەهاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەتدا دەبنە شوێنێک بۆ نمایشکردنی بەرهەمە پیشەسازییە خۆماڵییەکان، هەروەها ئاماژەی بە ئەو بەپێشکەوتنانە کرد کە لە بواری خۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمانسازی و خۆماڵیکردنی پیشەسازیی بیناسازیدا هاتۆتە ئاراوە".
ههروهها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی ڕوونکردەوە کە "حکومەت هەر لەسەرەتای کارەکانییەوە، کێشەکانی پەیوەست بە پیشەسازی عێراقی دەستنیشان کرد و بە هاوبەشی ئومێدبەخش لەگەڵ کەرتی تایبەت دەستپێکرد، بۆ چالاککردنی پیشەسازی ناوخۆیی هاوشانی هاوبەشی گرنگ لەگەڵ وڵاتە پیشەسازییە گەورەکان وەک ژاپۆن و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئەوانی تر، لەڕێگەی داپۆشینی ئەم چالاکیانەوە بە گەرەنتی سەروەری".
جێگای باسه لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێیکۆمەڵێک پەڕەی کار کرا، کە لەلایەن هەردوو وەزارەتی کارەبا و پیشەسازی و ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە گەشەپێدانی پیشەسازی پێشکەشکرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە له "کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە چەند بابەتێکی لە کارنامەی خۆیدا لەبەرچاو گرت، لەوانە هەماهەنگی نێوان کەرتی تایبەت و هەردوو وەزارەتی کارەبا و پیشەسازی و کانزاکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هەردوو وەزارەتەکە، هەروەها لەبواری هاندانی پارێزگاکان بۆ بەکارهێنانی سیستمی وزەی خۆر و فراوانکردنی جێبەجێکردنەکانی پاراستنی بەکاربەر و چالاککردنی لیژنەی هاوبەش لەلایەنی پیشەسازییەوە لەگەڵ وڵاتانی پیشەسازی دۆست و هاندانی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ کەرتی پیشەسازی نیشتمانیدا".