پارێزگاری کەرکوک: ده‌مانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ سه‌قامیگری ئاسایشی كه‌ركوك

ناوخۆ
  • 14-08-2024, 16:01
  • +A -A

    کەرکوک - INA 

    ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک دوای ده‌ستبه‌كار بوونی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن  له‌ پێناو سه‌قامگیری كه‌ركوك و بینایادنانی ئه‌وه‌ پارێزگایه‌.

    پارێزگاری کەرکوک له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌ په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی تێیدا ئاماده‌بوو وتی:" پێویستە کورد، عەرەب، تورکمان و هەموو پێکهاتە و ئایینەکان تەنیا یەک ناسنامەیان هەبێت ئەویش ناسنامەی کەرکووکی بوونە، جیاوازى ناکەین و ئەوەشى جیاوازیمان لەگەڵ بکات ئێمە هەر جیاوازى ناکەین لەگەڵیدا  تاوەکو بڕواى پێدەهێنین کە شتێک نەماوە بەناوى جیاوازی".

    پارێزگاری کەرکوک وتیشی "جیاوازى ناکەین و ئەوەشى جیاوازیمان لەگەڵ بکات ئێمە هەر جیاوازى ناکەین لەگەڵیدا هەتاوەکو بڕواى پێدەهێنین کە شتێک نەماوە بەناوى جیاوازیکردن".

    جێگای باسه‌ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا کە لە بەغداد بەڕێوەچوو، رێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی کەرکوک دیاریکرا.