بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی، پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی و گفتوگۆی سیاسی سەبارەت بە مەلەفی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، "ئەمڕۆ شێخ حەمام حەمودی پێشوازی لە سەرۆکی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی کرد و له كۆبۆنهوهی نێوانیان تاوتوێ پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی و پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و گفتوگۆ سیاسییەکان کردووە".
بەپێی راگهیندراوهكه، شێخ حەمودی ڕایگەیاندووە، "پەرۆشی خۆی بۆ بەخێرایی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لە نێوان هێزەکانی پێکهاتەی سوننە، و چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بە شێوەیەک کە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی پهرهپێبدات”، ئاماژەی بەوەشکردووە کە "گفتوگۆ لەسەر بنەمای شەفافیەت، خۆبەخشی و خەمی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی کلیلی دەرچوونە لە هەر دۆخێکی بەستنی سیاسی".