بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی دەکرا پلەکانی گەرما دابەزن.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “کەش و هەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرزدەبنەوە، هەروەها لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبنەوە لە ناوچەی باشوور"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە "زۆرترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و بابل و کەربەلای پیرۆز واست و دیالە 47 و بەسرە و میسان دهبێت49.
ههروهها ئهوهیش هاتووه ، "رۆژی هەینی کەش و هەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، و لە ناوچەکانی باشووریش کەمێک بەرز دەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆژی شەممەی داهاتوو کەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک دادەبەزن، هەروەها هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باشوور".
ڕوونیشیکردەوە، "پێشبینی کەشوهەوای وڵات بۆ یەکشەممەی داهاتوو ئەوەیە کە کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و لە ناوچەکانی باشوور کەمێک دادەبەزێت".